نامیلکەی ئەندازیارانی شارستانی

نامیلکەی ئەندازیارانی شارستانی

هندسة - هندسة مدني
9,000 IQD
المؤلف:
مجید شعبان
اللغة:
ئینگلیزی
تاريخ النشر:
2017
عدد الصفحات:
161
نوع الغلاف:
بەرگ نەرم (Soft Cover)
حجم الكتاب:
12 سم × 21 سم

 

✅ کتێبێکی زۆر نایاب بۆ ئەندازیارانی شارستانی و سەر پڕۆژە کە سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە کۆنکرێت و ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ و ئاو و کارەبای تێدا باسکراوە بە پشت بەستن بە کۆد و ستانداردە ئەندازیارییەکان.

✅ گرنگترین ئەو ژمارە و یاسا و هاوکێشانەی ئەندازیاری شارستانی لەسەر پڕۆژە بەکاری دەهێنێت لە کتێبەکەدا ئاماژەی پێ دراوە.

✅ بە کورتی و پوختی ڕێنمایی و ستانداردەکان کۆکراوەتەوە و هەرکات پێویستت بوو دەتوانیت بە ئاسانی بگەڕێیتەوە سەر کتێبەکە. 

✅ قیاسی بچوکە و بۆ هەڵگرتن ئاسانە و ئەندازیاران دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بیبەنە سەر پڕۆژە و هەر کۆد و ژمارەیەکیان لە بیرچۆوە ڕاستەوخۆ دەتوانن سەیری کتێبەکە بکەن و دڵنیا ببنەوە لە ژمارەکان

✅ لە ئامادەکردنی بابەتەکاندا پشت بەم کۆدانە بەستراوە
▪️کۆدی ئەمریکی ئاشتۆ (AASHTO)
▪️کۆدی ئەمریکی (ASTM)
▪️ کۆدی عێراقی
▪️ کۆدی ACI
 
☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
 
▪️چەند ستانداردێکی گشتی وەک چڕی مەوادەکان و چۆنیەتی پشکنینیان و چەند یاسایەکی تایبەت بە لیڤڵ و ڕێنمایی گشتی بۆ ئەندازیارانی سایت.

▪️ستانداردەکانی تایبەت بە شیش وەک دانانی شیشی ناو کۆنکرێت، زەرعەی شیش ، چۆنیتی دانانی شیشی بناغە و پایە و سەقف و جسر، دابەشکردنی شیشەکان لە قادرمە و لە سەرجەم پێکهاتەکانی خانوویەک. 

▪️ستانداردەکانی دروستکردنی خانوو وەک دروستکردنی ئەساس و قیاساتی ژوورەکان و دەرگا و پەنجەرە و گەچکاری و بۆیە. 

▪️تێبینیەکانی ڕێگاوبان بۆ جادەی قیر و کۆنکرێت و فڕۆکەخانە و پرد

▪️ گرنگترین قیاسات و پێوانەکانی بۆری مەجاری و ئاوەڕۆی ماڵ و جادە وەک سلۆپی بۆرییەکان و دروستکردنی مەنهۆڵ و جۆری بۆرییەکان و حساباتی باراناو

▪️ئەوەی لەسەر کۆنکرێت گرنگە وەک ڕێژەی تێکەڵکردنی کەرەستەکان، ئاوڕشێن کردنی کۆنکرێت ، لێکردنەوەی قاڵبەکان ، دروستکردنی جۆینت لە کۆنکرێت، دیواری ڕاگر و قیاسەکانی

▪️زەرعە و هاوکێشەکانی و دۆزینەوەی بڕی مەوادی پێویست بۆ یەک مەتر لە بینا

▪️قیاساتەکانی تایبەت بە کارەبا و میکانیک لە بینادا.