کارکردنی ڕووپێو لە پڕۆژەکانی ڕێگادا بە ئامێری تۆتاڵستەیشن

کارکردنی ڕووپێو لە پڕۆژەکانی ڕێگادا بە ئامێری تۆتاڵستەیشن

هندسة - هندسة الطرق و الجسور هندسة - هندسة المساحة
10,000 IQD
المؤلف:
ماجید کامەران
اللغة:
کوردی
تاريخ النشر:
2021
عدد الصفحات:
207
نوع الغلاف:
بەرگ ڕەق (Hard Cover)
حجم الكتاب:
17سم × 24 سم

📌 چۆنیەتی دروستکردنی ڕێگا بەبەکارهێنانی تۆتاڵستەیشن و ئەرکەکانی ئەندازیار 👷🛣️

✔️ ناوی کتێب : کارکردنی ڕووپێو لە پڕۆژەکانی ڕێگادا (بە ئامێری تۆتاڵ ستەیشن) 

✔️ بوار : ئەندازیاری ڕووپێوی / ڕێگاوبان / شارستانی

✔️ ژمارەی لاپەڕە : ٢٠٧  لاپەڕە

✔️ ساڵی بڵاوکردنەوە : ٢٠٢١

✔️ زمان : کوردی 

✔️ نوسەر : ڕووپێو ماجید کامەران

✔️ قیاسی کتێب : (١٧ بە ٢٤ سم) بەرگ ڕەق (هارد کەڤەر) 

=============================

🔻دەربارەی کتێبەکە 📙 

✅ لە کتێبەکەدا تەواوی کارە مەیدانیەکانی تایبەت بە پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان بە زمانی کوردی باسکراوە، هەر لە قۆناغی سەرەتا و کۆکردنەوەی داتاکان تا کۆتایی کارەکان و (ئیستیلام) کردنی ئیشەکە، هەروەها زیاتر گرنگی دراوە بە باسکردنی کارەکانی ئەندازیاری ڕووپێو لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکان دا بە بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشن. 

✅ ناساندی ئامێری تۆتاڵ ستەیشن و بەکارهێنانی کرداری ئامێرەکە وەک وەرگرتن و کۆکردنەوەی داتا لەسەر پڕۆژەکە، دانان و دروستکردنی بێنچمارک، ڕووپێو کردنی زەوی، دابەزاندن، بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵستەیشن بۆ کاری بڕین و پڕکردنەوەی خاک.

✅ چەند بابەتێکی تر لە کتێبەکە باسکراوە تایبەت بەکاری ڕێگاوبان وەک دروستکردنی ئاوەڕۆ و پرد و دانانی سیاج (گاردڕەیڵ) و نەخشەکێشانی ڕێگا و ئیستیلام کردنی پڕۆژە. 

⭕ کتێبەکە سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی ئەندازیاری بە تایبەت لە پڕۆژەکانی دروستکردنی ڕێگادا، چونکە سەرجەم بڕگەکانی دروستکردنی ڕێگا بەشێوەیەکی کرداری باسکراوە. 

☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇▪️پێناسەی ڕێگا، ناساندنی جۆرەکان، چینەکانی ڕێگا

▪️ناساندی کاری ڕووپێو، جۆرەکانی پێوەری ڕووپێوی لە. دروستکردنی ڕێگادا

▪️ناساندی پارچەکان، شوێنەکان، بەرنامە پەیوەندیدارەکانی ئامێری تۆتاڵستەیشن لە بواری ڕووپێویدا و چۆنیەتی بەکارهێنانیان

▪️کارەکانی ئۆفیس، ئامادەکردنی داتای پەیوەندیدار بە ڕووپێوەوە لە ڕێگادا

▪️باسکردنی تیۆری هەڵەکان و چۆنیەتی ئەنجامدانی کرداری چێککردنەوە

▪️بینی (مەیدانی) شوێنی پڕۆژە لەگەڵ بینی پلانی پڕۆژە لە کۆمپیوتەردا

▪️دانان و دروستکردنی تۆڕێکی ناوخۆت بێنچمارک لە ڕێگادا 

▪️چۆنیەتی ڕووپێو کردنی کاملی زەوی سروشتی لە ڕێگادا

 ▪️چۆنیەتی دابەزاندن لە ڕێگادا

▪️کارکردن لە بڕگەی بڕین لە ڕێگادا

▪️چۆنیەتی دروستکردنی ڕێڕەوی ئاوەڕۆ لە ڕێگادا

▪️چۆنیەتی دروست کردنی پرد لە پڕۆژەکانی ڕێگادا

▪️چۆنیەتی کارکردن لە. بڕگەی پڕکردنەوە لە ڕێگادا

▪️چۆنیەتی کارکردن لە بڕگەی قیرتاوکردن لە ڕێگادا 

▪️چۆنیەتی (ئیستیلام) کردنی ڕێگا