📕 جوگرافیای خاك 🌱
✔️ ناونیشان: جوگرافیای خاك
✔️ ساڵی بڵاوكردنەوە:** ٢٠١٦
✔️ زمان: عەرەبی
✔️ ژمارەی لاپەڕەكان: ٢٠٧ لاپەڕە
✔️ چاپی ئەسڵی و هاردكەڤەر
✅ کتێبەکە شەش بەند لەخۆدەگرێت.بەندی یەكەم تیشكی خستووەتە سەر هۆكارەكانی دروستبوونی خاك و دیاریكردنی تایبەتمەندییەكانی، لەنێویاندا: ماددەی بنەڕەتی، تایبەتمەندییەكانی كەشوهەوا، زیندەوەرەكان (روەكی و ئاژەڵی)، شێوازی زەوی، كات و كاری مرۆڤ و كاریگەری ئەم هۆكارانە لەسەر دیاریكردنی تایبەتمەندییەكانی خاك.
✅ بەندی دووەم تایبەتمەندییە فیزیایییەكانی خاك باسدەکات ، وەك:
- پێكهاتەی خاك
- چڕی گشتی و ڕاستەقینە
- بۆشایی و شێی خاك
- خێرایی تیشكدانە ناو خاك
- ڕەنگی خاك و پلەی گەرمی
- هەوای ناو خاك
✅ بەندی سێیەم باس لە تایبەتمەندییە كیمیایییەكانی خاك دەكات، وەك:
- ماددەی ئەندامی
- پلەی كارلێكی خاك
- خاسیەتی گۆڕینی كاتیۆنەكان
- ئایۆنە ئەرێنی و نەرێنییەكان
✅ بەندی چوارەم دەچێتە ناو تایبەتمەندییە زیندەییەكانی خاك، كە بریتین لە:
- كۆمەڵە زیندەوەرەكانی خاك
- هۆكارە كارلێكدارەكان لە گەشەكردنیان
✅ بەندی پێنجەم پۆلێنكردن و بەشێوازی شوێنی خاك لە جیهان پیشان دەدات، لەنێویاندا:
- پۆلێنكردنی خاك و بنەماكانی پۆلێنكردن
- دابەشبوونی شوێنی خاكە ناوچەییەكان لە جیهان
- جۆرەكانی خاك و دابەشبوونی شوێنییان لە عێراق
✅ بەندی شەشەم تیشك دەخاتە سەر كێشەكانی خاك و چارەسەرەكانی، وەك:
- كێشەی ڕووخانی خاك (ئەرۆزیۆن)
- خوێبونەوە و پیسبوونی خاك
- كاریگەری ئەم كێشانە و ڕێگەكانی پاراستنی خاك
✅ نوسەرانی كتێب:
- پڕۆفیسۆر دكتۆر عەبدوڵڵا ساڵح المالكی (كۆلێژی ئەدەب - زانكۆی بصرة)
- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر نەجم عەبدوڵڵا رحیم (كۆلێژی ئەدەب - زانكۆی بصرة)