زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری داتا زانستی سەردەمن، و بوونەتە گەورترین سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندی. ئەم زانستانە چوونەتە ناو زۆرێک لە زانکۆکان و سەرجەم پێکهاتەکانی ژیانمان.
✅ ئەم کتێبە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خاوەن کۆمپانیاکان زۆر بەسوودە، و گرنگترین بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد ڕوون دەکاتەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی فێربوونی ئامێر و فێربوونی قوڵ. هەروەها زۆرێک لە ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد بە زمانەی پایتۆن پێشکەش دەکات.
✅ هەروەها دەکرێت قوتابیانی ئامادەیی کە دەیانەوێت یەکێک لەم زانستانە بخوێنن سوود لێوەربگرن، تا لە لقەکانی ئەم زانستە ئاشنابن ، بوارە تایبەتییەکەی دیاری بکەن، وە هەروەها زمانە پرۆگرامسازیەکان کە پێویستە لێیەوە شارەزاببن.
✅ کتێبێک بەم جۆرە زانستیە و بە زمانی عەرەبی زۆر بەسوودە بۆ قوتابییە دەستپێکەکان کە هێشتا کێشەی فێربوونیان هەیە بە زمانی ئینگلیزی. هەروەها بۆ ئەو کەسانە باشە کە توانایی فێربوونی خۆیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئاستێکی باش لەم زانستەدا، دواتر دەتوانن بە تەنیا فێرببن.
✅ ناوەڕۆکی کتێبەکە 👇
· بەرنامە و ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد
· تەواو ڕوانینێک بۆ سەر زیرەکی دەستکرد (AI)
· فێربوونی ئامێر و فێربوونی قوڵ (Machine and Deep Learning)
· ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی ئامێر
· مۆدێلەکانی فێربوونی قوڵ (Deep Learning Models)
· فێربوونی پرۆگرامسازی زیرەکی دەستکرد بە زمانەی پایتۆن
· زیرەکی دەستکرد لەگەڵ پایتۆن - دەستپێکردنی کار
· زیرەکی دەستکرد لەگەڵ پایتۆن - ڕێکخستنی داتاکان
· فێربوونی چاودێریکراوی پۆلێنکردن (Supervised Learning Classification)
· زیرەکی دەستکرد لەگەڵ پایتۆن
· زیرەکی دەستکرد لەگەڵ پایتۆن - پرۆگرامسازی لۆژیک (Logic Programming)
· فێربوونی بەهێزکراو (Reinforcement Learning)