🌐 بەرنامە نوسین بە MATLAB 🖥
✅ لەم کتێبەدا زۆر وردی فێری بنەما سەرەکییەکانی بەرنامە نوسین بە MATLAB دەبن
فێربوونی بەرنامەی MATLAB گرنگە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی:
1. چارەسەرکردنی کێشەی زانستی و ئەندازیاری
2. ئاسانتر لە فێربوون بەراورد بە زمانەکانی تر
3. کاریگەری لەسەر کار و پیشە
4. وێنەسازی و پیشاندانی داتا (Visualization)
5. بەکارهێنانی لە زانکۆ و توێژینەوە
6. هەبوونی toolbox ـە زۆرەکان
✅ کتێبەکە بۆ کێ زۆر پێویستە؟
1. خوێندکارانی ئەندازیاری
وەک ئەندازیاری کارەبا، میکانیک، نەوت و کۆمپیوتەر—چونکە زۆر بابەتەکان وەک ماتریکس، سیگنال، و سیستەمەکان لە MATLAB باشتر تێدەگەین.
2. خوێندکاران و توێژەران لە بوارە زانستییەکان
وەک فیزیا، کیمیا، بیرکاری—بۆ شیکردنەوەی داتا و چارەسەرکردنی کێشەی ژمارەیی.
3. کەسانی کار لە Data Analysis و AI
ئەوانەی کار لە داتا، machine learning، یان ئاماری دەکەن، MATLAB دەتوانێت کارەکانیان خێراتر و ئاسانتر بکات.
4. ئەندازیاران و کارمەندانی پیشەسازی
لە کارگە و کۆمپانیاکاندا بۆ simulation، design و test ـکردن زۆر بەکاردێت.
5. مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ
چونکە زۆر وانەکان (وەک control systems، signal processing) پشتیوانی لە MATLAB دەکەن.
✅ کتێبەکە لە 10 بەش پێکهاتوە:
- یەکەم، پێناسەی مەسەلە و ئەلگۆریزم و بەرنامەنوسی کۆمپیتەرییە.
- دوەم، ناساندنی ژینگەی Matlab و ئامرازەکانی نوسینی بەرنامە بە Matlab پێشکەشکراوە.
- سێیەم، ڕیزکراوەکان و کۆمەڵێک لە نەخشە ئامادەکراوەکان لە Matlabدا باسکراوە.
- چوارەم، ناساندنی نەخشە سیستەمییەکان و چۆنیەتی نوسینی نەخشە لە لایەن بەکارهێنەرەوە.
- پێنجەم چۆنیەتی کێشانەوەی وێنەی ڕونکردنەوەیی نەخشە دودورییەکان، پێشکەشکراوە.
- شەشەم و حەفتەم، بەڕیز بریتین لە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە نەخشە مەرجییەکان و نەخشەکانی کە ئالقە لە بەرنامەنوسی Matlabدا، دەرەخسێنن.
- هەشتەم چۆنیەتی کێشانەوەی وێنەی ڕونکردنەوەیی نەخشە سێ دورییەکان، پێشکەشکراوە.
- نۆیەم بریتییە لە ناساندنی LIVE EDITOR.
- دەیەم تولباکسی بە توانای سیمبۆلیکی بیرکاری کە سودمەندە بۆ زۆربەی بەشەکانی زانست و ئەندازیاری بە چەندین بابەت و نمونەی تایبەت ناسێندراوە.