🔵 ڕێبەری ئەندازیار بۆ نووسینی کۆدی باش و تێگەیشتن لە بنەماکانی سۆفتوێر 🖥️
✅ کتێبی Software Engineering Made Easy: A Comprehensive Reference Guide for Writing Good Code باس لە بنەما و ڕێوشوێنە سەرەکییەکانی ئەندازیاری سۆفتوێر دەکات، بە تایبەتی ئەو شێوازانەی یارمەتی پڕۆگرامساز دەدەن کۆدی باش، پاک و ئاسان بۆ خوێندنەوە بنووسێت.
✅ ئەم کتێبە زیاتر لە فێرکردنی زمانێکی دیاریکراوی پڕۆگرامسازی، سەرنجی لەسەر چۆنیەتی بیرکردنەوەی دروست و چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی پڕۆژەی سۆفتوێری بە شێوەیەکی ئەندازیارییە.
✅ سوودی کتێبەکە لەوەدایە کە فێرت دەکات چۆن کۆدێک بنووسیت کە تەنها کار نەکات، بەڵکو دواتریش ئاسان بێت بۆ گۆڕانکاری، چاککردنەوە و کارکردنی تیم لەسەری . هەروەها بابەتگەلێک وەک ڕێکخستنی کۆد، Testing، Refactoring، Design Principles و Software Architecture باس دەکات کە لە پڕۆژە واقعییەکاندا زۆر گرنگن.
✅ گرنگی کتێبەکە لەوەدایە کە زۆر کەس فێری syntax ـی زمانەکانی وەک Python یان C++ دەبن، بەڵام لە بازاڕی کاردا تەنها نووسینی کۆد بەس نییە؛ پێویستە کۆدەکەت ڕێکخراو، خوێندنەوەی ئاسان و بەهێز بێت. ئەم کتێبە هەوڵ دەدات ئەو جیاوازییە دروست بکات و فێرت بکات چۆن وەک ئەندازیارێکی سۆفتوێر بیر بکەیتەوە ، نەک تەنها وەک کەسێک کۆد بنووسێت.
✅ بابەتەکانی بۆچی بەسوودن؟
- کۆدەکانت خوێندنەوەیان ئاسانتر دەبێت
- هەڵە و bug کەمتر دەبێت
- دواتر گۆڕانکاری کردن لە پڕۆژەکان ئاسانتر دەبێت
- کارکردن لەگەڵ تیم و هاوکاران باشتر دەبێت
- فێر دەبیت چۆن پڕۆژەی گەورە ڕێکبخەیت
✅ کێ پێویستە کتێبەکە بخوێنێتەوە؟
- خوێندکارانی زانکۆ، بەتایبەت بەشەکانی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری سۆفتوێر و پڕۆگرامسازی.
- ئەوانەی Python، C++، Java، C# یان JavaScript فێر دەبن
- ئەندازیارانی تازە دەرچوو
- تەنانەت پڕۆگرامسازانی پێشکەوتوو کە دەیانەوێت عادەتە هەڵەکانیان چاک بکەن
✅ کتێبەکە بۆ ئاستی Beginner تا Intermediate گونجاوە، بەڵام پێویستە خوێنەر بنەمایەکی سەرەتایی پڕۆگرامسازی هەبێت.
✅ دوای خوێندنەوەی چی وەردەگریت؟
- فێری نووسینی Clean Code دەبێت
- فێری شکاندنی کێشەی گەورە بۆ بەشە بچووکەکان دەبێت
- فێری دروستکردنی class و interface باش دەبێت
- فێری test نووسین دەبێت
- فێری refactoring (باشترکردنی کۆد بەبێ گۆڕینی کارکردن) دەبێت
- فێری software architecture دەبێت
- فێری کارکردن لە تیم و Git و شێوازی هاوکاری دەبێت
✅ یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە کە تەنها تیۆری نییە، بەڵکو بە نموونەی کۆد و دۆخە ڕاستەقینەکانی پڕۆگرامسازی بابەتەکان ڕوون دەکاتەوە. نووسەر هەوڵی داوە بابەتەکان بە شێوەیەکی پراکتیکی پێشکەش بکات، نەک تەنها وەک یاسا و ڕێسا.
✅ ناوەڕۆکی کتێبەکە (بەشە سەرەکییەکان):
1. Fundamentals of Software Engineering
بنەماکانی ئەندازیاری سۆفتوێر
2. Components of Code
ناونان، abstraction، دابەشکردنی کۆد
3. Classes
چۆنیەتی دروستکردنی class باش
4. Testing
Unit Test و جۆرەکانی تاقیکردنەوە
5. Design Principles
بنەماکانی وەک Single Responsibility Principle
6. Programming
if/else، logic و نووسینی کۆدی سادە
7. High-Level Design
Software Architecture و Design Patterns
8. Refactoring
پاککردنەوە و باشترکردنی کۆد
9. Other Common Topics
بابەتە گشتییە گرنگەکان
10. Collaborating
کارکردن لەگەڵ تیم و پڕۆژە هاوبەشەکان