Heating, Ventilating, and Air Conditioning: Analysis and Design
یەکێکە لە بەناوبانگترین و متمانەپێکراوترین سەرچاوەکانی بواری HVAC، کە بە شێوەیەکی زانستی و پراکتیکی بنەماکانی گەرمکردن، هەواگۆڕین و ساردکردنەوەی بیناکان ڕووندەکاتەوە. ئەم کتێبە هەموو قۆناغە سەرەکییەکانی دیزاینی سیستەمی HVAC، لە هەژمارکردنی باری گەرما و ساردییەوە تا هەڵبژاردنی ئامێر و دیزاینی داکت و سیستەمی هەواگواستنەوە، بە نموونە و چارەسەری پراکتیکی باس دەکات. بەهۆی پەیوەندی بە ستانداردەکانی ASHRAE و ناوەڕۆکی قووڵ و نوێکراوەی.
ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ خوێندکاران و ئەندازیارانی میکانیک و تەسیسات کە دەیانەوێت شارەزاییەکی پیشەیی لە دیزاین و هەڵسەنگاندنی سیستەمەکانی HVAC بەدەست بهێنن.
بابەتە سەرەکییەکانی کتێبی Heating, Ventilating, and Air Conditioning: Analysis and Design بە کورتی:
- بنەماکانی سیستەمی HVAC
- سایکرۆمێتری (Psychrometrics) و تایبەتمەندییەکانی هەوا
- هەژمارکردنی باری گەرمکردن و ساردکردنەوە (Heating & Cooling Loads)
- دیزاینی سیستەمی هەواگواستنەوە (Air Distribution)
- دیزاینی داکت (Duct Design)
- هەڵبژاردن و دیزاینی فەن و پەمپ
- چیلەر، بۆیلەر و کولینگ تاوەر
- سیستەمی کۆنترۆڵی HVAC
- کارایی وزە و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە
- هەڵبژاردنی ئامێر و دیزاینی سیستەم بۆ جۆرە جیاوازەکانی بینا
- بنەماکانی کۆدەکان و ستانداردەکانی ASHRAE
- نموونە و پڕۆژەی پراکتیکی بۆ دیزاینی سیستەمی HVAC
✅ ئەم کەسانە زۆر بەسوودە:
👨🎓 خوێندکارانی ئەندازیاری میکانیک
👷 ئەندازیارانی HVAC (گەرمکردن، هەواگۆڕین و ساردکردنەوە)
🏢 ئەندازیارانی تەسیساتی بینا (MEP)
🏗️ ئەندازیارانی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی
🏛️ ئەندازیارانی مەعماری کە دەیانەوێت تێگەیشتنێکی باشتر لە سیستەمەکانی HVAC هەبێت
⚙️ کەسانێک کە لە کۆمپانیاکانی دیزاین، ڕاوێژکاری یان جێبەجێکردنی سیستەمی HVAC کار دەکەن
📚 هەر کەسێک کە دەیەوێت بنەمایەکی زانستی و پیشەیی لە دیزاین و هەڵسەنگاندنی سیستەمەکانی HVAC فێر ببێت.