🔻دەربارەی کتێبەکە 📘
✅ لەم کتێبەدا باس لە کێشە و هۆکارەکان و پشکنینی بەشی کارەبایی و وایەرمەنی ئۆتۆمبێل کراوە بەشێوەیەکی زانستی و کرداری و چارەسەرەی کێشەکانیش خراوەتەڕوو.
✅ هەروەها ئەو ئامێر و کەرەستە کارەبایی و میکانیکییانەی لەم بوارەدا بەکاردێن باسکراوە لەگەڵ چۆنیەتی بەکارهێنانیان.
✅ گرنگییەکی زۆر بە وێنە و خشتە دراوە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە و تێگەیشتن لە بابەتەکان.
✅ کتێبەکە بۆ ئەندازیارانی میکانیک و ئەوکەسانەی لەبواری چاککردنەوە و سێرڤسی ئۆتۆمبێل کاردەکەن زۆر بەسوودە و زانیاری کرداری زۆر باشی تێدایە بە زمانێکی سادە و ئاسان بۆ تێگەیشتن.
🔻پوختەی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
- باسکردنی سیستەمە کارەباییەکانی ئۆتۆمبێل
- دەستنیشانکردنی کێشەکان
- باسکردنی نیشانەی کێشەکان
- چۆنیەتی پشکنینی بەشەکان
- ڕونکردنەوەی هێماکانی ناو داشبۆرد
🔻 بەشێک لە بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
- دابەزینی ڤۆڵت
- بەکارهێنان و فێربوونی ئامێری مەڵتیمیتەر
- پاتری ئۆتۆمبێل
- دۆزینەوەی ئاگر )ئەمپێر( دزین
- سیستەمی سلف
- سیستەمی دیلەمۆ
- کەتاوت
- سیستەمی ڕوناکی
- هۆڕن
- ماتۆڕی هەوای سارد و گەرم
- ڕادیۆ
- هیتەری جامی پشتەوە
- هەستەوەر (حاسە)
- پلاک
- سیستەمی سوتەمەنی
- مەرەجەع
- نۆزڵ
- گێچی بەنزین( تەوافە)
- سیستمی دژە وەستان ABS
- سیستمی دژە خلیسکان
- هێما و نوسینەکانی سەر قەباغی پارێزەر (فیوزبۆکس)
==