🔴 کتێبێکی زۆر نایاب بۆ ئەندازیارانی میکانیک و میکاترۆنیک 👨🏻🔧👩🏻🔧👷
✔️ ناوی کتێب : مقدمة في المیکاترونیکس
(Introduction to Mechatronics)
✔️ بوار : ئەندازیاری میکانیک, میکاترۆنیک
✔️ ژمارەی لاپەڕە : 436 لاپەڕە
✔️ ساڵی بڵاوکردنەوە : 2016 (چاپی یەکەم)
✔️ زمان : عەرەبی
✔️ قیاسی کتێب : (17x24 سم)
✔️ نوسەر : م. وحید مصطفى أحمد
===================
🔻دەربارەی کتێبەکە 📙
✅ ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی تەواو و بەهێزە بۆ بنەما سەرەکییەکانی میکاترۆنیک و بەکارهێنانەکانی، کتێبەکە باس لە هاوکێشە و ناساندنی میکاترۆنیک دەکات و بەکارهێنانەکانی لە بواری بەرهەمهێنان و ئۆتۆمۆبیل و کۆمپیوتەر و..... هتد دەخاتە ڕوو.
✅کتێبی سەرەتایەک بۆ میکاترۆنیک بە زمانێکی زۆر سادە و ئەکادیمی نوسراوە و خوێنەر بە ئاسانی لە بابەتەکان تێدەگات، کتێبەکە لە 13 بەشی سەرەکی پێکهاتووە و لە هەر بەشێکدا چەندین پرسیار شیکار کراوە و هاوکێشە و هێڵکارییە پێویستەکان خراوەتە ڕوو، هەروەها لە کۆتایی هەر بەشێکدا پرسیار و ڕاهێنان دانراوە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە بابەتەکە.
✅ بەشی یەکەم و دووەم باس لە میکاترۆنیک و ناساندی و بەکارهێنانەکانی دەکات و ئامانجەکانی و سوود و زیانەکانی دەخاتە ڕوو.
✅ بەشی سێیەم باس لە بەکارهێنانی میکاترۆنیک دەکات لە پرۆسەکانی دروستکردن و بەرهەمهێنان دا.
✅ بەشی چوارەم باس لە بنەما سەرەکییەکانی ئەندازیاری میکانیک دەکات و ئەو ئامێرانەی لە میکاترۆنیک بەکاردێن دەخاتە ڕوو.
✅ بەشی پێنجەم باس لە ئەلکترۆنیات و میکاترۆنیک دەکات و بنەماکانی ئەلیکترۆنیات دەخاتە بەرباس هەروها لە بەشی شەشەم تازەترین ئامێرە کۆمپیوتەریەکان دەناسێنێت کە لە بواری میکاترۆنیک بەکاردێن وەک (analog computer, Timer 555,Microcontroller, Digital computer)
✅بەشی حەوتەم باس لە مۆدێلین و ئەنالایزی سیستەمەکان دەکاتە و لە بەشی هەشتەم باس لە حاسە (سێنسەر) دەکات، جۆرەکانی و بەکارهێنانەکانی لە بواری میکاترۆنیک دەخاتە ڕوو.
✅ بەشی نۆیەم تا کۆتا بەش باس لە ئەلەکترۆنیاتی ئۆتۆمبیل و فڕۆکەوانی و سیستەمی زیرەک و بەکارهێنانەکانی و دەیان بابەتی تری گرنگ دەکات.
☑️ کتێبی سەرەتایەک بۆ میکاترۆنیک بۆ ئەندازیارانی بەشەکانی میکانیک و میکاترۆنیک زۆر بەسوودە و زۆرترین سوودی لێوەردەگرن.
🔺بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️ Mechatronic systems
▪️ Introduction to Mechatronic
▪️ Mechatronic in manufacturing
▪️ Mechanical engineering and machines in Mechatronic
▪️ Electronics in Mechatronics
▪️ Computing elements in Mechatronic
▪️ Systems Modelling & Analysis
▪️ Sensors & transducer
▪️ Motion Control Devices
▪️ Digital Circuit
▪️ Computer Numerical Control Machines
▪️ Intelligent systems & their applications
▪️ Autotronics, Bionics & Avionics