🔻 دەربارەی کتێبەکە 👇
✅ وانەی ستاتیک یان فیزیای وەستاو یان میکانیک لە زۆربەی کۆلێجەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی ئەندازیاری و زانست ئەخوێنرێ ئەم کتێبە لەلایەن ئەندازیار توانا کەمال ئامادەکراوە بەزمانی کوردی لەسەر هەریەکە لە کتێبەکانی (سینگەر و هیگدن و مریەم و هیبلەر)، کە ئەم کتێبانە بە بەهێزترین سەرچاوەکان میکانیک دادەنرێن لە بواری وەستانزانیدا (ستاتیک).
✅ لە هەریەکە لە بەشەکاندا باسی بابەتەکە بە کورتی و پوختی کراوە و دەیان نموونەی جیاواز بۆ هەر بابەتێک هەنگاو بە هەنگاو شیکارکراوە و جگە لە شیکاری بیرکاری نموونەکان بە زمانی کوردی چۆنیەتی شیکارکردنەکان باسکراوە.
✅ لە کۆتایی هەر بەشێکدا پرسیار لەسەر بەشەکە نوسراوە کە فێرخواز لە ئەنجامی تێگەیشتن لەو بەشە دەبێ وەڵامی بداتەوە و وەڵامەکانیش بە جیا نوسراون.
✅ هاوکێشە و یاسا فیزیای و بیرکاریەکان بۆ شیکاری پرسیارەکان ڕوونکراوەتەوە و بە وردی باسکراوە.
✅ بابەتەکانی کتێبەکە ئەو بابەتانەن کە خوێندکارانی زۆربەی بەشە ئەندازیارییەکان لە قۆناغەکانی زانکۆدا دەیخوێنن و ئەم بابەتانەش دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆیان لە داهاتوودا.
✅ کتێبی میکانیک ستاتیک کتێبێکی نایابە بۆ خوێندکاران و ئەندازیارانی بەشە ئەندازیارییەکان بە گشتی و بەشەکانی میکانیک و شارستانی بە تایبەت، کە بە زمانی کوردی و لە ٤٣٣ لاپەڕەدا باس لەو بابەتانە کراوە کە هەموو ئەندازیارێک پێویستە بیزانێت.
☑️ بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️ بنچینە گشتیەکانی میکانیک
▪️ کۆمەڵە هێزەکان و بەرەنجامەکان
▪️ هاوسەنگ بوون
▪️ لێکخشاندن
▪️ چەق و چەقی قورسایی
▪️ زەبری بارنەگۆڕی