🔻دەربارەی کتێبەکە 📙
✅ ئەم کتێبە باسی بابەتی میکانیکی کلاسیکی دەکات، ئەمەش لقێکە لە لقەکانی فیزیا، کە بە دەروازەی سەرەتایی بۆ تێگەیشتن و دیراسەتی گشت بابەتەکانی تری فیزیا دادەنرێت.
✅قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و قۆناغەکانی کۆلێژە ئەندازیاری و زانستییەکان و ئەندازیارانی میکانیک سوود لەم کتێبە دەبینن، هەروەها مامۆستاکانی زانستی دەتوانن وەک سەرچاوەیەک بۆ فراوانکردنی ئاستی زانستیان و پاڵپشتێک بۆ پێشخستنی ڕێگاکانی وانە وتنەوە سوودی لێوەربگرن.
✅کتێبی بنەماکانی میکانیک هەر سێ بەشەکەی میکانیکی تێدایە
➖ کایناماتیک : ئەم بەشە لە جوڵەی تەنەکان دەکۆڵێتەوە
➖ ستاتیک : مامەڵە لەگەڵ تەنە وەستاوەکان دەکات
➖ داینامیک : ئەمەش پەیوەندی بەو هێزانە هەیە کە لە جوڵەدان.
✅ کتێبەکە بەشێکی تایبەت بە جوڵەی بازنەیی و جووڵەی بە خولی تێدایە و نزیکی چوارسەد پرسیار و ڕاهێنان و نموونەی شیکار کراو لەخۆدەگرێت.
☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️یەکەکانی پێوان
▪️هێندە ئاڕاستەییەکان و هێندە نا ئاڕاستەییەکان
▪️جوڵە و خێرایی
▪️هێز، هاوسەنگی، زەبر
▪️یاساکانی نیوتن لە جوڵەی بەهێڵدا
▪️ئیش، توانا، وزە
▪️جوڵەی بازنەیی
▪️جوڵەی بە خول