✔️ ژمارەی لاپەڕە : 750 لاپەڕەی ملەوەن (هارد کەڤەر) ✔️ نۆبەتی چاپ : چاپی دووەم ٢٠٢٥🔻دەربارەی کتێبەکە:✅ کتێبی بیناکاری بە گەورەترین کتێبی کوردی دادەنرێت دەربارەی بیناکاری و هەنگاوەکانی دروستکردنی بینا و پرۆسەی بیناکاری بە گشتی، کە خۆی لە 750 لاپەڕەی پڕ زانیاریدا دەبینێتەوە. ✅ کتێبەکە لە 19 بەشی سەرەکی پێکهاتووە و لە هەر بەشێک بە وردی و بە وێنەی سەر پڕۆژە بابەتەکان ڕوونکراوەتەوە. ✅ کتێبەکە بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی ئەندازیاری و هەموو ئەو کەسانەی کە لەبواری بیناسازیدا کار دەکەن سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە. ✅ ئامادەکاری کتێب بریتییە لە ئەندازیاری ڕاوێژکار (محمد عوسمان ئەحمەد ژاژڵەیی) کە خاوەنی تەمەنێک ئەزموونە لەبواری ئەندازیاری شارستانی. ✅ ئەوەی کتێبەکە جیا دەکاتەوە بوونی چەندین بابەتە کە بۆ یەکەم جارە بە زمانی کوردی باسیان لێوە دەکرێت گرنگترینیان بریتین لە:▪️ دیزاینکردنی بناغە و لینتڵەکان هەنگاو بە هەنگاو بەشێوەیکی بیرکاری و دروست ▪️عەزل و دابڕی بینا لەلایەنی (شێ و تەڕی، دەنگ، ئاگر، مار و مێروو). ▪️ گرنگیدان بە باسکردنی کەرەستە و ماتریاڵەکانی دروستکردنی بینا لە بواری کیمیای و جیۆلۆجی و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ▪️تانکی ئاو▪️ چۆنیتی نەخشە دانان لە بینادا ▪️زۆر بابەتی تر.......... ☑️ بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە بریتین لە 👇- ناسانی بینا و جۆرەکانی- بناغە (جۆرەکانی بناغە، دیزاینی ستراکچەر هەنگاو بە هەنگاو) - دیوارەکان لە بیناکاری دا (خشت، بلۆک، بەرد، تەختە... هتد). - لینتڵ (دیزاین و جێبەجێکردن) - قادرمەکان - دەرگا و پەنجەرە- کۆنکرێت - ماددەی زیادکراو بۆ ناو کۆنکرێت - جۆینتەکان لە بیناکاری دا - دیاردەی دروستبوونی درز لە بیناکاری دا - کۆنکرێتی شیشدار - قاڵب کاری کۆنکرێت - پلاستەرینگ ( لەبغ، گەچ، بنکەشی، بۆیاخ،شوشە، ڤارنیش). - پاراستنی بینا لە شێ و تەڕی- پاراستنی بینا لە ئاگر- پاراستنی بینا لە دەنگە دەنگ- پاراستنی بینا لە مار و مێروو- تانکی ئاو- پلاندانان لە بیناکاری دا