✔️ ژمارەی لاپەڕە: 360 لاپەڕەی ملەوەن و هارد کەڤەر (تجلید)🔻دەربارەی کتێبەکە:✅ بەشی یەکەم باس لە گرنگی ئاو و تایبەتمەندییە گرنگەکانی دەکات ✅ بەشی دووەم باس لە کەشوهەوای هەر.ێمی کورد.ستا.ن دەکات و بڕی باران و پلەی گەرمی و ئاوی سەر ڕووی زەوی بەپێی تازەترین داتاکانی هە.ر.ێم دەخاتە بەر باس، لەگەڵ کۆمەڵێک داتا و زانیاری گرنگ تایبەت بە ناوچە جیاوازەکانی هەر.ێمی. کور.دستا.ن. ✅ بەشی سێیەم بریتییە لە باسکردنی هایدرۆلۆجی هە.ر.ێمی کو.ردستا.ن و بابەتەکانی شێوازی جوڵە و دابەشبوون و جۆرێتی ئاوی سەر ڕووی زەوی و ژێر زەوی لە هە.رێمی کور.دستان. باس دەکات. ✅ بەشی چوارەم باس لە گلدانەوەی ئاو دەکات، باسکردنی بەنداو و جۆرەکانی و پێکهاتە و ستراکچەرە سەرەکییەکانی بەنداو لە بابەتە سەرەکییەکانی ئەم بەشەن، هەروەها باسی جۆرەکانی بەنداو کراوە لەگەڵ گرنگی و کاری هەریەکێکیان دواتر باس لە چوار بەنداوە گەورەکەی کورد..ستا.ن کراوە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانیان.✅ بەشی پێنجەم باس لە تەکنیک و جۆر و یاسا و ڕێساکانی گلدانەوەی ئاو دەکات و هەنگاو بە هەنگاو هەریەکێک لە تەکینکەکان دەناسێنێت، هەڵسەنگاندنی شوێنی کۆکردنەوەی ئاو و تێچوو و ڕێکارە پێویستەکانی ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو بە نموونەوە لەسەر شاری هەولێر. ✅ پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ و و دووبارە بەکارهێنانەوەی بابەتی سەرەکی بەشی شەشەمە، قۆناغەکانی پاککردنەوەی ئاو و کەرەستە و تەکنیک و ستراکچەرە پێویستەکانی ئەم کردارە باسکراوە لەم بەشەدا. ✅ بەشی حەوتەم باس لە وشکەساڵی و ڕێکار و تەکنیکەکانی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەکات لە هە.ر.ێمی کو.رد.ستا.ن و عێرا.قدا. ✅ دوو بەشی کۆتایی باس لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی ئاو و پڕۆژە ئاودێرییەکان دەکات لەگەڵ یاساکانی پاراستنی ئاو. ☑️ بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە👇▪️پێشەکییەک دەربارەی ئاو و زانستی ئاو▪️ کەشوهەوای هەر.ێمی کورد.ستان▪️ هایدرۆلۆجی هەر.ێمی کورد.ستان▪️ ئەندازەی گلدانەوەی ئاو▪️ کۆکردنەوەی باراناو▪️ چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ ▪️ ئیدارەدانی سامانی ئاو ▪️ یاساکانی ئاو ▪️ ستراتیجی ئاو