✅ کتێبی بنەماکانی زەویناسی لەلایەن د. ابراهیم محمد لە زانکۆی سلێمانی ئامادە کراوە، کتێبەکە بە پشتبەستن بە چەندین سەرچاوەی زانستی و شارەزایی نوسەر لەبواری زەویناسی دا ئامادەکراوە.
✅کتێبەکە بە بەکارهێنانی دیاردە سروشتی و زەویناسییەکانی کوردستان بابەتی زەویناسی باسدەکات، بەشێوەیەک کەهەموو کەسێک لێی تێبگات و لە هەمان کاتدا دەکرێت کتێبەکە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بەکاربێت بۆ خوێندکارانی بەشەکانی زەویناسی و ئەندازیاری و کشتوکاڵ و ژینگە و جوگرافیا.
🔻 بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
- پێشەکی لەسەر زەویناسی بە گشتی و لە کوردستان
- بەشەکانی ناوەوەی هەسارەی زەوی
- ماددەکانی ناو زەوی و جۆرەکانی کەڤرەکان
- دروستبوونی ئەڵماس
- پێوەری موهس بۆ. پتەوی خاوەکان
- کەشکاری و ڕاماڵین
- سوڕی ئاو و ئاوی سەر زەوی
- ئاوی ژێرزەوی و کانیاوەکان
- دروستبوونی ئەشکەوت و جۆرەکانی ئەشکەوت
- دروستبوون و کۆبوونەوەی پترۆل
- درووستبوونی خەڵوزی بەردین و جۆرەکانی وزە
- تەکتۆنی پلێتەکان
- بنەچەی شاخەکانی هیمالایا
- کایەی موگناتیسی زەوی
- قوڵترین بیر لە جیهاندا
- گڕکانی ئایسلەند
- کەرت بوونی کیشوەری ئەفریقا
- مێژووی زەویناسی خشتەی کاتی جیۆلۆجی
- بەبەرد بووەکان