🔻دەربارەی کتێبەکە:✅ کتێبەکە لە سەرەتا تا کۆتایی بە درێژی باس لە بەستنی شیش دەکات لە کۆنکرێت دا بۆ هەریەکە لە بناغە و پایە و جسر و سەقف، هەنگاوەکانی بەستنی شیش و زانیاری و ڕێنمایی زۆر گرنگ بۆ هەریەکێک لە بابەتەکان دراوە. ✅ بەکارهێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەیی و کۆدی ئەمریکی ACI و کۆدیگ عێراقی کتێبەکە دەکاتە یەکێک لە سەرچاوە زۆر باشەکانی بواری بیناسازی. ✅ بەستن و دانانی شیش لە شوێنی دروستی خۆیدا و بابەتەکانی ئۆڤەرلاپ و کەڤەر و چەمانەوە و دابەشکردنی کورسی و چێککردنەوەی کارەکان لە بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکەن. ✅ یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی کتێبەکە بریتییە لە نوسینی کۆد و ژمارەی سەرچاوەی بەکارهێنراو، بەمەش ئەندازیار دەتوانێت ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە سەر سەرچاوە سەرەکییەکە و زیاتر بچێتە قوڵایی بابەتەکانەوە. ⭕ ئەم کتێبە بە پلەی یەکەم بۆ ئەندازیاران زۆر بەسوودە، بەتایبەت ئەگەر کەسێک لەسەر پڕۆژە کاری شیش بەستنی نەکردبێت دەتوانێت کتێبەکە بکاتە سەرچاوەیەکی کرداری فێربوونی بابەتەکە. هەروەها وەستا و ئەوانەی کاری بەڵیندەرایەتی و درووست کردنی خانوو دەکەن، دەتوانن زانیاری زۆر باشی لێوە بەدەست بهێنن، چونکە کتێبەکە بە زمانێکی کوردی سادە و ئاسان نوسراوە.