🔻دەربارەی کتێبەکە: ✅ لەم کتێبەدا بە زمانێکی سادە و ڕەوان باس لە چەندین ئامێر و ئامرازی بواری نەوت و گاز کراوە و سەرجەم کردارە تاقیگەییەکان باسکراون کە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا ئەنجام دەدرێن. ✅ سەرجەم کردارەکانی گەڕان و پشکنین بۆ نەوت و گاز، ئامێر و ئامرازەکانی بیر لێدان، ئەو ئامێرە تاقیکارییانەی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گازدا بەکاردەهێنرێن، لەگەڵ ئەو کردارانەی بە درێژایی بیر لێدان ئەنجامدەدرێن بە ووردی باسیان لێوە کراوە. ✅ هەروەها باس لە جۆرەکانی چیمەنتۆ و قوڕی بەکارهێنان لەکاتی بیر لێدان دا کراوە. ✅ چۆنیەتی پاڵاوتنی نەوتی خاو لە پاڵاوگەکان دا و ئەو کردارانەی بەسەریدا دێن بە تەواوی ڕوونکراوەتەوە. ✅ دوو بابەتی دیکەی زۆر گرنگ لە کتێبەکەدا باسکراوە کە بریتین لە ڕێکارەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گازدا (HSE)، لەگەڵ سیستەمی چاودێری و کۆنتڕۆڵکردن و هۆکارەکانی پەیوەندیکردن لە ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا. 🔻 ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇 ▪️بەدواداگەڕان و دۆزینەوەی نەوت و گاز ▪️بیرلێدان و ئەو کردارانەی لەکاتی بیرلێداندا ئەنجام دەدرێن ▪️ئەو کێشەو گرفتانەی لەکاتی بیرلێدان دا دێنە پێشەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان ▪️پاڵپێوەنەرە دەستکردەکان و کردارەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی بیر ▪️ئەو کردارانەی بەسەر نەوت و گازدا دێن کاتێک دەهێنرێنە سەر ڕووی زەوی ▪️یەکەکانی بەرهەمهێنانی گاز و ماددە کیمیاییە زیادکراوەکان لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا ▪️قوفڵەکان لەگەڵ عەمبارکردنی نەوت و گاز و پێوانەکردنیان ▪️پێترۆکیمیایی.