✅ کتێبێکی نایابە بۆ ئەندازیارانی نەوت و گاز و دەتوانن لە ڕێیەوە زانیاری تەواو دەربارەی سەرجەم کێڵگەکانی گازی سروشتی وەربگرن لە کوردستان و ئەوروپادا و هەروەها شێوازی بەرهەمهێنانی گازەکە و گواستنەوەی و هەناردەکردنی لەکوردستانەوە بۆ ئەوروپا بەشێکی ترن لە بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە.
✅ لەبەشی یەکەمدا باسی چۆنیەتی دەستپێکردنی کاری نەوت و گازی سروشتی لە هەرێم کراوە، پاشان پێناسەی پڕۆژەکانی گازی سروشتی و پێکهاتەکانی گازی سروشتی و قۆناغەکانی دانانی بۆری کراوە.
✅ هەروەها ئەو کێڵگانە خراوەتە ڕوو کە بەهۆیانەوە دەتوانرێت گازی سروشتی لە هەرێم بەرهەم بهێنرێت.
✅ لە بڕگەیەکی تردا باس لە پڕۆژەکانی گازی سروشتی نابۆکۆ و پڕۆژەی ساوت ستریم و نۆرس ستریم کراوە و تۆڕی گشتی گازی سروشتی ئەو کێڵگانە خراوەتە ڕوو
✅ لە بەشی دووەمدا کتێبێک کە بە زمانی ئەڵمانی نوسراوە، وەرمانگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لەو کتێبەدا باس لایەنە باش و خراپەکانی پڕۆژەی گازی سروشتی ئەوروپا (نابۆکۆ) کراوە.
☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️ پێکهاتەکانی گازی سروشتی و قۆناغەکانی سوود لێوەرگرتنی
▪️لایەنە باش و خراپەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بە هەردوو شێوازی بۆری و بەشێوەی شلەمەنی
▪️سەرمایەی تەرخانکراو بۆ ڕاکێشانی بۆری
▪️پڕۆژەکانی گازی سروشتی لەنێوان ڕوسیا و. ئەروپادا:
-بۆری گازی سروشتی نابۆکۆ
-بۆرییەکانی گازی سروشتی ساوت ستریم
-بۆری گازی سروشتی نۆرس ستریم
▪️گازی سروشتی هەرێمی کوردستان
▪️کێڵگەی کۆرمۆر
▪️کێڵگەی خورمەڵە
▪️کێڵگەی چەمچەماڵ
▪️کێڵگەی میران
▪️بۆری گازی سروشتی ئەوروپا (نابۆکۆ)