✅ كتێبەکە به‌رهه‌می د. سه‌لیم زێدانی مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌ره، كه وه‌ك به‌شێك له مەنهەجی خوێندن نووسیویه‌تی و له‌و كۆلێجه‌ی خۆی وانه‌ی تێدا ده‌ڵێته‌وه ده‌خوێنرێت.
✅ له لایه‌ن نووسه‌ر و پسپۆڕی بواری پترۆكیمیایی (نه‌وزادی موهه‌ندیس)ه‌وه كراوه به كوردی و له دوو توێی به‌رگێكی جوان‌دا كه 734 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی له‌خۆگرتووه.
✅ كتێبه‌كه له سێ ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی و 30 به‌ش پێكهاتووه و هه‌ریه‌ك له‌و به‌شانه به جیا و به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی باس له لایه‌نه زانستییه‌كانی سامانی نه‌وت و غازی سروشتی ده‌كەن.
✅ ئەم کتێبە یەکێکە لە گەورەترین و پڕ زانیاریترین کتێبەکانی بواری نەوت و گاز کە تا ئێستا بە زمانی کوردی بەردەست بێت، کە هەموو شتێکی تێدایە دەربارەی نەوت و گاز هەر لە دروستبوونی تاکو پرۆسەی گەڕان و پشکنین و دواتر بیرلێدان و بەرهەمهێنانی نەوت.
✅ نوسەر هەر لێرەدا نەوەستاوە بەڵکو باسی هەر یەکە لە بابەتەکانی بەڕێوەبردنی کۆگا نەوتییەکان و چاودێریکردنی پڕۆژەکان و گرێبەستەکان دەکات.
✅ لە کتێبەکەدا هەموو پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز باسکراوە تا دەگاتە ئەوەی کە کێڵگەکە ئیتر کۆتایی دێت و پێوسیتە وازی لێ بهێنرێت، هەر بۆیە بە وردی باس لە چۆنیەتی چۆڵکردن و کۆتاییهێنان بە کێڵگەکان کراوە.
✅ ئەم کتێبە زانستییە بۆ هەموو ئەو فێرخوازانەیە کە لە پیشەسازیی نەوتدا کار دەکەن «زەویناسان، ئەندازیارانی نەوت، تەکنیکسازیی بواری نەوت و گازی سروشتی».
☑️ بەشێک لە بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
- نەوت و مرۆڤ و زەوی
- زەمەنی جیۆلۆجی
- کانزا‌کان و بەردەکان
- کەشوهەوا و ڕووتانەوەی بەردەکان
- تێکچوونی باری بەردەکان و پێکهاتە جیۆلۆجییەکان
- بەردی کۆگاکانی نەوت
- نەخشە جیۆلۆجییەکان
- تۆڕە نەوتییەکان
- سەرهەڵدانی نەوت
- کۆچکردن و کۆبونەوەی نەوت
- سروشتی نەوتی خاو و گاز
- ڕێگاکانی گەڕان بەدوای نەوت
- چالاکی هەڵکەندن و یاسا هەمەجۆرەکان
- هەڵکەندنی دەستاڕی نوێ
- گرفتەکان و مەترسییەکانی هەڵکەندن
- شێوازی هەڵکەندنی بیرەکان
- سەلامەتی و ژینگە لە چالاکییە نەوتییەکان
- هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی پێکهاتەکانی ژێرزەوی
- تەواوکردنی بیرەکان و بەرزکردنەوەی دەستکرد
- هەڵکەندنی دەریایی
- چاکسازی و چاککردنەوەی بیرەکان
- میکانزمی پاڵنان و ڕەفتاری کۆگا نەوتییەکان
- بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی
- یەدەگە نەوتییەکان
- بەڕێوەبردنی کۆگا نەوتییەکان و زیادکردنی بەرهەمهێنان
- پلاندانان و چاودێریکردنی پڕۆژەکان و گرێبەستەکان
- ئابوری نەوت
- کۆتایی ڕێگا و وازهێنان لە کێڵگە