کتێبی Petroleum Refining in Nontechnical Language بە نووسینی William L. Leffler (چاپی چوارەم) بۆ ئەوە دانراوە کە خوێنەر تێڕوانینێکی گشتی وەرگرێت لە سەر بابەتە سەرەکییەکانی پاڵاوتنی نەوت، بە بەکارهێنانی وێنە پەیوەندیدارەکان، گرافە ئاسانتێگەیشتووەکان، یاسا و ڕێساکان.
لەو چاپەدا زانیاریی نوێ زیادکراوە دەربارەی سروشتی نەوتی خاو و ماددە سەرەتاییەکان، هەروەها باسێکی تەواو لەسەر ئەو هۆکارانەی کە جیاوازی نرخی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان دروست دەکەن. هەروەها بەشێکی نوێ زیادکراوە سەبارەت بە روغنەکان (lubricants)، و تەکنەلۆژیا نوێیەکانی کە لەلایەن پاڵاوگەکانەوە بەکاردێن.
هەر بەشێک بە وردی و بە زمانی بێ تەکنیک نووسراوە بۆ ئەوەی خوێنەر تێگەیشتنێکی سەرەتایی هەبێت لە پیشەسازی پاڵاوتن . ئەم کتێبە دەتوانرێت وەک سەرچاوەی خۆفێربوون، وەک کتێبی وانە، یان وەک سەرچاوەی خێرا بۆ گەڕان بەکاربهێنرێت.