🔸گرفت و چارەسەرەکانی پیسبوونی ژینگە لە هەرێمی کوردستان 👷
✔️ ناوی کتێب: ژینگە و هۆکارەکانی پیسبوونی لە هەرێمی کوردستان
✔️ بوار: ئەندازیاری ژینگە، فیزیا
✔️ نوسەر: ئاشتی محمد ساڵح
✔️ ساڵی بڵاوکردنەوە : 2025 قیاسی A5
✔️ زمان: کوردی
✔️ ژمارەی لاپەڕە : 145 لاپەڕە
-----------------------------------------------
🔻دەربارەی کتێبەکە 📙
✅ کتێبی(ژینگە و هۆکارەکانی پیسبوونی لە هەرێمی کوردستان)کتێبێکی زانستی تایبەت بە ژینگەیە، لە پێنج بەش پێکهاتووە و تیایدا ئەم بابەتانە باسکراوە :
- بەشی یەکەم :باس لە ژینگە و جۆرەکانی ژینگە و ڕەگەزەکانی ژینگە دەکات.
- بەشی دووەم :باس لە پیسبوونی ژینگە و جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە و هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دەکات لە هەرێمی کوردستان ،زۆر بە ڕوونی و زانستی هۆکار و ڕێگەکانی پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان باسکراوە لە کتێبەکەدا.
- بەشی سێیەم :بریتییە لە باسکردنی کۆمەڵێک دیاردەی ژینگەیی کە بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە دروست دەبێت،زیان و کاریگەری دیاردەژینگەیەکان باسکراوە لەسەر هەرێمی کوردستان.
- بەشی چوارەم :باس لە چۆنێتی پاراستنی ژینگە دەکات لە پیسبوون،باسی هەموو ئەو ڕێگە پێویستانە کراوە کە دەبێت جێبەجێ کرێت بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە پیسبوونی ژینگە.
- بەشی پێنجەم : باس لە چۆنێتی هۆشیارکردنەوە کۆمەڵگە دەکات لە پیسبوونی ژینگە ،باسی هەموو ئەو ڕێگەی هۆشیارکردنەوە پێویستانە کراوە لە کتێبەکەداکە دەبێت جێبەجێ کرێت لە کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.