🔴 کیمیای ژینگەیی و پیسبوونی ژینگە 💧🍏
✔️ ناوی کتێب : سەرەتایەک بۆ کیمایی ژینگەیی
✔️ بوار : ئەندازیاری ژینگە / کیمیا
✔️ ژمارەی لاپەڕە : 218 لاپەڕە
✔️ ساڵی بڵاوکردنەوە :چاپی یەکەم 2015
✔️ زمان : کوردی
=====================
🔻دەربارەی کتێبەکە:
✅ ئەم بەرهەمە یەکێکە لە سەرچاوە نایاب و دەگمەنەکانی کتێبخانەی کوردی کە دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ ناسین و ئاشنابوون بە ژینگە لە ڕووە زانستی و کیمیاییەکەیەوە.
✅ باس لە سەرجەم هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دەکات لەڕووی کیماییەوە و ڕێگاچارەی پێویست دەخاتە ڕوو.
✅ سەرجەم هاوکێشە و کارلێکە کیماییە ژینگەییەکان لە کتێبەکەدا باسکراوە و وشەو و زاراوە ئینگلیزییەکان لەپاڵ کوردییەکەدا دانراوە.
✅ کتێبەکە لەلایەن (د. خالید محەمەد عومەر) ئامادەکراوە کە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانستی نانۆ و ژینگە.
☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️کیمیای ژینگەیی
▪️پیسبوونی ژینگەیی
- پیسبوونی هەوا و کیمیای ئەتمۆسفیر (هەوا)
- ئۆکسیدەکانی نایترۆجین
- تەنۆلکە وردیلەکان
- ئۆزۆن
- قوڕقوشم
- ستانداردەکانی جۆریی هەوا
- ترشە باران
- کونبوونی ئۆزۆن و چارەسەرەکەی
- گەرمبوونی گۆی زەوی
▪️ پیسبوونی ئاو
- سوڕی هایدرۆلۆجی ئاو
- کیماییە ئۆکسجینی پێویست
▪️ پیسبوونی وشکانی
▪️پیسبوونی ژاوەژاو
▪️پیسبوون بە ماددە تیشکدەرەکان
▪️ کیمیای سەوز
▪️ زیندە چاکبونەوە
▪️ هۆشیاریی ژینگەیی