🔵 جوگرافیای خزمەتگوزاری 🏙️
✔️ ناوی کتێب : جوگرافیای خزمەتگوزاری
✔️ بوار : ئەندازیاری ژینگە، پلانسازی شار، جوگرافی
✔️ ژمارەی لاپەڕە : 229 لاپەڕە
✔️ چاپ : چاپی یەکەم 2020 (بەرگ نەرم)
✔️ زمان : کوردی
✔️ نوسەر: پ. ی. فاطمة قادر مصطفى
=========================
▪️دەربارەی کتێبەکە:
- بابەتی سەرەکی کتێبەکە بریتییە لە باسکردنی ناوەڕۆک و ئاماژەکانی جوگرافیای خزمەتگوزاری و بنەما و پێوەرەکانی، هەروەها باسکردنی گرنگترین ئەو خزمەتگوزارییانەی کە دەبێت لە شارەکاندا هەبێت تاکو ئاسوودەیی و کارئاسانی بۆ دانیشتوانی فەراهەم بکات.
- ئاشناکردنی خوێنەر بە خزمەتگوزارییەکانی شار و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی.
- بابەتەکانی کتێبەکە گرنگییەکی زۆریان هەیە لە بواری پلاندانانی شار و جوگرافیا و ئەندازیاری و ئاوەدانی شارەکان.
▪️بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکە:
- بنەماکانی جوگرافیای خزمەتگوزاری
- تیۆرەکانی جوگرافیای خزمەتگوزاری
- پێوەرەکانی پلاندانانی خزمەتگوزاری
- قۆناغەکانی پلاندانانی خزمەتگوزاری
- خزمەتگوزاری ئاوی پاک
- خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ
- خزمەتگوزاری گواستنەوە و پەیوەندییەکان
- خزمەتگوزاری ووزە
- چارەسەری پاشماوەکان
- خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆشگوزەرانی