✅ لەم پەرتووکەدا.......
فێرت دەکەین چۆن بنەماکان دابڕێژیت.
چۆن بیرۆکەکان بونیاد بنێیت.
و چۆن خەیاڵ دەبێتە دیوار، گۆشە، و ڕێڕەوێک کە بەرەو مانایەک دەمانبات.
تەلارسازی هەڵاتن نییە لە زەوی، بەڵکو گفتوگۆیەکی قووڵە لەگەڵیدا.
وەرە با لە ئێرەوە دەست پێ بکەین...
لە خاڵی سەرەتاوە.
✅ ئەمە گەشتێکی چیرۆکئامێزی ڕەنگاوڕەنگە، بانگەشەی ئەوە ناکەم کە تەلارسازیت فێر دەکەم، یان دوای خوێندنەوەی ببیتە دیزاینەرێکی سەرکەوتوو، بەڵام بەڵێنت پێ دەدەم کە سەرلەنوێ سەیری دەوروبەرت بکەیتەوە.
بۆ ساتێک بوەستیت و لە خۆت بپرسیت:
بۆچی وێنە دەکێشین؟
دیزاینکردن واتە چی؟ تەلارسازی چییە؟
چی وا لە فەزایەک دەکات... ڕاستگۆ بێت؟
شێوەکان لە کوێوە هاتوون و چۆن دروست بوون؟
ئەم پەرتووکە پەرتووکێکی تەقلیدی نییە
بەڵکو بانگهێشتنامەیەکە بۆ بیرکردنەوە، تێڕامان و دۆزینەوە.
تێیدا باس لە تەلارسازی کراوە، نەک وەک پیشەیەک، بەڵکو وەک ژیان.
گەر بەدوای یاساکاندا دەگەڕێیت، ڕەنگە لێرە نەیاندۆزیتەوە.
بەڵام ئەگەر بەدوای مانادا دەگەڕێیت، ڕەنگە لەنێوان ئەم لاپەڕانەدا شتێک لە خۆت بدۆزیتەوە.
✅ ئەم پەرتووکە وەڵامی تێر و تەسەل بۆ ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە ڕەنگە زۆر کەس سەبارەت بە جیهانی سەرسوڕهێنەر، سەخت و چێژبەخشی تەلارسازی هەیانبێت؛ ئەو جیهانەی کە لەنێوان زانستی ئەندازیاری، ڕۆحی خەیاڵاوی بۆ جوانی و پێداویستییەکانی مرۆڤدایە.
✅ هەروەها باس لەوە دەکات چۆن تەلارساز مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دەکات بۆ ئەوەی بینایەکی نوێ بە بیرۆکەیەکی داهێنەرانە پێشکەشی جیهان بکات، کە مۆری سەردەمەکەی و کەسایەتی داهێنەرەکەی پێوە بێت و گوزارشت لە توانا کانی شوێن، ڕۆحی سەردەم و نوێگەرییە تەکنەلۆژییەکان بکات.