✅ له‌م كتێبه‌دا بايه‌خ به مه‌رجه كارگێڕيیه‌كانی مۆڵه‌تی ته‌لار دراوە كه بریتین له: سنووردانان بۆ بواری ڕێنوێنييه‌كانى ته‌لار و پێشکەشکردنی داوا و مۆڵەتی ته‌لار و ڕێگەدان به بیناکردن، هه‌روه‌ها ئەو کارانەی پێویست بە ڕێگەپێدان و مۆڵەت ناکەن.
✅ باس له مەرجەکانی چاودێریکردنی بینا ده‌كات، وه‌ک: پێوەرە گشتییەکان كه دەبێت شوێن و پێگەی ته‌لاره‌کە گونجاوبن بۆ ئه‌ركەکەی، قەبارەى پارچه زه‌ویيەکە پێویستە به‌گوێره‌ى ڕێنوێنييه‌كان ديارى بكرێت، كه‌ره‌سته‌کانی جياكردنەوە؛ دەبێت دووریی بیناکە لە ڕێگه و ڕێچكە و سنووره‌وه ديارى بكرێت.
✅ بەرزى و ژمارەى نهۆم و ڕووبەرى نهۆمی بینا، ڕووبەری بنياتنه‌نراو و شوێنى چوونه‌ژووره‌وه و ڕووبه‌ری چوونه ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه.
✅ بايه‌خ دراوه به دیزاین، ڕێكخستنی نه‌خشه و گونجاندنی ته‌لار، به شێوه‌یه‌ک كه له‌گه‌ڵ دەستەبەریى مه‌رجه‌كانى به‌كارهێنانی ته‌لاره‌كه‌دا گونجاوبن لە ڕووی سەلامەتیى تەندروستيیه‌وه؛ هه‌روه‌ها توانای بەكارهێنانی ئاسان بێت لە ڕووی پاککردنەوە و چاککردنەوەوە.
✅ ڕێنماییەکانی کتێبەکە لە ڕێنماییەکانی دروستکردنی تەلاری وڵاتی دانیمارکەوە وەرگیراوە.
🔻 بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە:
▪️مەرجە کارگێڕییەکانی دروستکردنی بینا
▪️ مەرجەکانی چاودێریکردنی تەلارەکان
▪️ دیزاینکردنی تەلارەکان
▪️ ستراکچەر و پێکهاتەی بینا
▪️ سەلامەتی لە ئاگر کەوتنەوەدا
▪️کەشوهەوا و هەواگۆڕکێ و ڕووناکی ژوورەوە
▪️ بەکارهێنانی وزە
▪️ سیستمەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و گەرمی و ساردی
🔻 ئەم کتێبە بۆ کێ دەبێت؟
- ئەندازیارانی شارستانی و تەلارسازی و بیناکاری
- ئەو کەسانەی دەیانەوێت خانوو دروست بکەن یان لەو بوارەدا وەک بەڵێندەر کار دەکەن.
- خوێندکارانی تەلارسازی و شارستانی
- شارەوانییەکان و حکومەت