دیزاینی ناوەوە

دیزاینی ناوەوە

15,000 IQD
نووسەر:
هێلین مسعود
زمان:
الکردیة - کوردی
بەرواری دەرچوون:
2026
ژمارەی لاپەڕە:
272 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ
جۆری بەرگ:
بەرگ نەرم soft cover
قەبارەی کتێب:
A4

✅هەبوونی ئەم کتێبە دەبێتە ڕێگایەک بۆ چوونە ناوەوەی دیزاین، چونکە تەنها بە باسکردنی پێوانەکان کۆتایی نەهاتووە بگرە باسی ئەو کەرەستانە کراوە کە لە ناو ماڵدا بەکاردێنرێن.

✅لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە فێری شارەزای و بەکارهێنان و هەڵبژاردنی ڕەنگەکان و ڕووناکی و کەرەستەکانی ناوماڵ دەبیت تاوەکو لەگەل خۆت یان خاوەن ماڵدا بگونجێت.
✅سەرەرای ئەوەش هەبوونی کۆمەڵێک بیرۆکەو ئامۆژگاری سەبارەت بە دیزاینی ناوەوە.

✅ هەروەها هەبوونی پێوانە ستانداردەکان بۆ زیاتر دابینکردنی ئاسوودەی و کار ئاسانی ناوماڵەکان.

✅ بەشی زۆربەی پێوانەو تەکنیک و زانیارێکانی ئەم کتێبە لە کتێبە نێودەوڵەتیەکانەوە وەرگیراوە، بە تایبەت لە کتێبی The interior design Handbook .

✅ لە هەمووی گرینگتر باسکردنی ڕەهندەکانی جەستەی مرۆڤە کە بەکاردێت بۆ زانین و دیزاینکردنی بۆشایی یان کەلوپەلەکانی ناوماڵ تاوەکو لەگەل جەستەی مرۆڤدا بگونجێت، لە کتێبی Human dimension & interior space وەرگیراوە.

✅ کتێبەکە بە زیاتر لە 600 وێنەی ڕوونکردنەوەیی تێدایە کە پێویستە بۆ دیزاینکردن و ئاسان تێگەیشتن. 

✅وەک کەسێکی ئاسایی یان دیزاینەر لەوانەیە بتوانی دیزاینی سووچێکی ماڵەکەت بە جوانی بکەیت بەڵام بەبێ زانینی باشی و خراپی کەرەستەکان یان پێوانەی دروست هیچ بەهایەکی نامێنێت بە تێپەربوونی کات، چونکە ئەگەر پێوانەو کەرەستەی دروست بەکارنەهاتبێ شوێنەکە قورس و ناخۆش و بێ کەڵک دەبێت بۆ بەکارهێنان. لەم کتێبە زانیاری زۆر روون لەسەر بەکارهێنان و زانینی تایبەتمەندی کەرەستەکانی ناو ماڵ کراوە.

⭕ یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم خوێنەری کورد نەبوونی کتێبی تایبەتمەندە لەسەر دیزاینی ناوەوە بە زمانی کوردی، ئەمە یەکەمین کتێبی دیزاینی ناوەوەیە بە زمانی کوردی. کتێبەکە بۆ ئەندازیاران و تەلارسازان و کەسانی ئاسایش زۆر گرنگە و پێویستە، چونکە ماڵ ئەو شوێنەیە کە تێیدا کەشە دەکەین و زۆرترین کاتی تیابەسەر ئەبەین. بۆ دروستکردنی کەشێکی شایستەو ئاسوودەو ئارام پێویستمان بە شارەزابوونە لەسەر دیزاینی ناوەوە کە لەم کتێبە بە شێوەیەکی ئاسان بۆ تێگەیشتن باسکراوە.

☑️ گرنگترین ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇

🔺چۆنیەتی دەسپێکردنی پرۆژەیەکی ناوخۆیی
🔺بنەماکانی دیزاینی ناوەوە  
🔺بۆشایی
🔺 هێڵەکان
🔺ڕەنگەکان
🔺کەرەستەکان
🔺ئەرگۆنۆمیک
🔺دەروونناسی ژینگەیی
🔺زەوی
🔺دیوار
🔺سەقف
🔺پەنجەرە
🔺دەرگا
🔺پلیکانە
🔺ڕووناکی
🔺ئاکۆستیک
🔺باسکردنی ناوچە بنەڕەتییەکانی ماڵ (چێشتخانە، شوێنی نانخواردن، ژووری میوان، ژووری نووستن، حەمام، ژووری جلشۆر، ڤیستیبول)
🔺ستایلەکانی دیزاینی ناوەوە
🔺ڕووەکی ناوماڵ

بەشەکان

لیستی دڵخواز

لیستی دڵخواز

سەرجەم کتێبەکان

سەبەتە