مشكلات المواقع الهندسية في العراق
مشكلات المواقع الهندسية في العراق
مشكلات المواقع الهندسية في العراق
مشكلات المواقع الهندسية في العراق

مشكلات المواقع الهندسية في العراق

22,000 IQD
نووسەر:
أيمن حمود الحياني
زمان:
العربية - عەرەبی
بەرواری دەرچوون:
2026
ژمارەی لاپەڕە:
240 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ
جۆری بەرگ:
بەرگ نەرم soft cover
قەبارەی کتێب:
17سم * 24سم



✅ ئەم کتێبە ئەو بۆشاییە گەورەیە پڕ دەکاتەوە کە لە نێوان "بابەتە تیۆرییەکانی زانکۆ" و "واقیعی کرداری" لە بازاڕی عێراقیدا هەیە. بە وردی باسی ئەو کێشە ڕۆژانە و ڕاستەقینانە دەکات کە ڕووبەڕووی ئەندازیار دەبنەوە لە شوێنی پڕۆژەدا؛ لە مامەڵەکردن لەگەڵ خاک و هەڵکەندنەوە دەست پێ دەکات، و باس لە هەڵەکانی پێکهاتەی کۆنکرێتی (قاڵب بەسن ، شیش بەستن و کۆنکرێتکردن)دەکات ، تا دەگاتە بابەتەکانی تەواوکاری (لەبغ، ئەرزی و ئاو و ئاوەڕۆ )، لەگەڵ باسکردنی چارەسەری دەستبەجێ و کرداری بۆ هەر کێشەیەک.


✅ لە کتێبەکەدا بۆ یەکەمجار ژیری دەستکرد (AI) بەکارهێنراوە بۆ دروستکردنی وێنەی ڕوونکردنەوەیی ورد کە باس لە هەڵە ئەندازیارییەکان و چۆنیەتی ڕاستکردنەوەیان دەکات، ئەمەش وا دەکات زانیارییەکە لە مێشکی خوێنەردا بچەسپێت. 

✅ هەروەها لە کتێبەکەدا باد لەوە کراوە کە : چۆن سەرپەرشتی کرێکاران بکەیت، چۆن مامەڵە لەگەڵ "وەستا"کان بکەیت، و چۆن کەسایەتی ئەندازیاری خۆت لە شوێنی کاردا بسەپێنیت.

✅ ئەم کتێبە پوختەی ئەزموونی ١٥ ساڵەی نووسەرە لە بواری ئەندازیاری شارستانی لە ناو عێراقدا، کە تێیدا باوترین و مەترسیدارترین هەڵەکان کۆکراونەتەوە و لە ژێر ڕۆشنایی کۆدی عێراقی و پێوەرە جیهانییەکان شیکراونەتەوە، بەڵام بە زمانێکی سادە و ئاسان کە هەم ئەندازیارە نوێیەکان و هەم کەسانی شارەزاش لێی تێبگەن.

✅ ئەم کتێبە وەک ڕابەری ئەندازیاری تازە دەرچوو لە شوێنی کاردا دادەنرێت، و سەرچاوەیەکی خێرایە بۆ ئەندازیارانی جێبەجێکار و سەرپەرشتیار، چونکە وات لێ دەکات نەکەویتە ناو ئەو هەڵانەی کە ڕەنگە تێچوویەکی زۆر بخەنە سەر پڕۆژەکە یان کار بکەنە سەر سەلامەتی بیناکە.

☑️ سوودەکانی خوێندنەوەی ئەم کتێبە:
- دەتوانیت تەنها بە سەیرکردن، هەڵەکانی ناو پڕۆژە بدۆزیتەوە و چارەسەری ئەندازیاری خێرا پێشکەش بکەیت. 
- بە ئاسانی دەتوانیت کارەکان لە بەڵێندەر و کرێکاران بە شێوەیەکی پیشەییانە وەربگریت (استلام کردن). 
- دەتوانیت جیاوازییە بنەڕەتییەکانی نێوان ئەوەی لە زانکۆ خوێندووتە و ئەوەی لە پڕۆژەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت بزانیت.
- دوور دەکەویتەوە لە کێشە باوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا کە دوای نیشتەجێبوون دەردەکەون.  


بەشەکان

لیستی دڵخواز

لیستی دڵخواز

سەرجەم کتێبەکان

سەبەتە