📘 یەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین کتێبەکانی فێربوونی ئەندازیاری تەلارسازی، کە لە زۆربەی زانکۆ و پەیمانگاکانی جیهان وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکاردێت. کتێبەکە بە شێوەیەکی ڕوون و پراکتیکی بنەماکانی شیکردنەوەی دیزاینی تەلارسازیت فێردەکات و نیشانت دەدات چۆن هەر بینایەک بە دیدێکی ئەندازیاری بخوێنیتەوە.
📙 کتێبیەکە بە شێوەیەکی قووڵ باس لە چۆنیەتی شیکردنەوە و تێگەیشتن لە تەلارسازی (Architecture) دەکات، نەک تەنها چۆنیەتی دیزاینکردنی بینا.
✅ گرنگترین بابەتەکانی کتێبەکە:
- بنەماکانی شیکردنەوەی تەلارسازی و چۆنیەتی خوێندنەوەی هەر بینایەک.
- فۆرم (Form)، بۆشایی (Space)، شوێن (Place) و پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر.
- ڕۆڵی دیوار، پایە، پەنجەرە، دەرگا و سەقف لە دروستکردنی شوێن.
- کاریگەری ڕووناکی سروشتی، سێبەر، هەوا و ژینگە لەسەر دیزاینی بینا.
- چۆنیەتی بەکارهێنانی شوێن لەلایەن مرۆڤ و کاریگەری ڕەفتاری مرۆڤ لەسەر دیزاین.
- ڕێکخستنی فضا، ئاکس (Axis)، گرید (Grid)، ناوەند (Center)، جوڵە (Movement) و ڕێڕەوی گەڕان.
- چۆنیەتی بەکارهێنانی سکێچ و وێنەکێشان بۆ شیکردنەوەی پرۆژە تەلارسازییەکان.
- شیکردنەوەی ژمارەیەک لە بینا بەناوبانگەکانی جیهان و دەرخستنی هۆکاری بڕیارە دیزاینییەکانیان.
🔹 لەم کتێبەدا فێردەبیت:
• چۆن فۆرم، بۆشایی و ڕێکخستنی شوێن شیکاری بکەیت.
• کاریگەری هێڵ، ئاکس، گرید و توخمەکانی تەلارسازی تێبگەیت.
• چۆن وێنەکێشان و سکێچ بۆ شیکردنەوەی بیناکان بەکاربهێنیت.
• نمونەی بیناکانی بەناوبانگ لە جیهان و شێوازی شیکردنەوەیان بخوێنیت.
• بنەماکانی بیرکردنەوەی دیزاین باشتر تێبگەیت و لە پرۆژەکانی خۆتدا سوودیان لێ ببینیت.
📚 ئەم کتێبە بۆ خوێندکارانی ئەندازیاری تەلارسازی، دیزاینی ناوەوە، پلاندانانی شار، هەروەها هەموو ئەوانەی حەزیان لە تێگەیشتنی بنەماکانی تەلارسازی هەیە، سەرچاوەیەکی بەنرخ و پڕسوودە.