✔️ ژمارەی لاپەڕە: 300 لاپەڕەی ملەوەن (هارد کەڤەر) ✔️ چاپ: دووەم 2024🔻دەربارەی کتێبەکە 📙✅ ئامانجی سەرەکی لە دانانی کتێبەکە بریتییە لە خستنەڕووی بنەماکانی دیزاین و پلانی سەوزایی بۆ گشت بوارەکانی وەک ( خانوو، ناوچەی نیشتەجێبوون، شەقام و باخی گشتی،... هتد).✅ کتێبەکە نوێترین سەرچاوەی کوردییە کە بە شێوەیەکی زانستی و ئەندازیاری باس لە دیزاینی باخچە و سەوزایی دەکات و دیزاینەران و ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کاردەکەن زۆر گرنگە بیخوێننەوە و لە دیزاینی باخچە و سەوزایی ڕەچاوی ڕێنماییەکانی بکەن.✅ چۆنیەتی بەکارهێنانی هەریەکە لە کەرەستەکانی وەک (چەو، کۆنکرێت ، پەرژین، سەیوان، تەختە، پلاستیک، کەپر، نافورە، ڕووناکی... هتد) لە دیزاینی باخچە دا.✅ ناساندی ڕەنگ و چۆنیەتی ڕێکخستن و تێکەڵکردنی ڕەنگی ڕووەکەکان بەگوێرەی شوێنەکان و ناساندنی جۆرە جیاوازەکانی گوڵ و ڕووەک و ناوەکانیان.✅شێوازەکانی بەکارهێنانی ئاو و نافورە و دەریاچەی دەستکردن و سوود وەرگرتن لە دەنگی ئاو.✅ پێشنیاری سەدان ڕووەک و درەختی بۆندار و بێ بۆن بەگوێرەی وەرزەکان، ناساندنی ناوی ڕووەکەکان بە وێنە و تایبەتمەندییەکانی وەک بەرزی و تەمەن و شێوەی دەرەوەیان و باشی و خراپی هەریەکەیان.✅ هونەری هەڵپاچین و دروستکردنی شێوەی جۆراوجۆر لە ڕووەکەکان، چۆنیەتی پاراستنی ڕووەکەکە دوای هەڵپاچین، کێشەکان و ستایلە جیاوازەکان.✅ ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی دیزاینی باخچە، تەکنیک و کەرەستەی نوێ، مێژووی باخچەی سەردەمی کۆن و نوێ (باخچەی ئێرانی، ڕۆمانی، ژاپۆنی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، عەرەبی).✅ بەشی کۆتایی کتێبەکە بریتییە لە فێرکاری هەنگاو بە هەنگاوی پڕۆگرامێکی دیزاینی باخچە بە ناوی (Realtime Landscaping Architect) کە دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە دیزاینی باخچە و سەوزایی بکەیت بە مۆدێلی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی.☑️ بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە👇▪️ئەندازەی سەوزایی چییە؟▪️ مێژووی باخچەکان▪️ بنەماکانی دیزاینی باخچە و سەوزایی▪️ بەکارهێنانی ڕووەکی بۆندار▪️ دیزاینکردن و هەڵبژاردنی شێوەی ڕووەکەکان▪️ جۆرەکانی پارک و پۆلێنکردنیان▪️ هونەری هەڵپاچین▪️ شیکاری زانستی بۆ ڕووبەری سەوزایی هەولێر