✅ کتێبەکە خۆی لە 264 لاپەڕەدا و 16 بەشدا دەبینێتەوە، کە تیایدا سەرجەم قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە وردی باسی لێوەکراوە.
✅ هەر لە قۆناغی کانەکانەوە تا هاڕینی کەسارە (بۆ بەردی لایمستۆن و گڵ) و دواتر هەڵگرتنی لە کۆگای تێکەڵە دا و دواتر ناردنی بۆ تێکەڵکردنی لەگەڵ کەرەستە زیادکراوەکانی وەک (لم و ئاسن ق بەردی لایمستۆنی خاوێن) و دواتر هاڕینیان و ناردنیان بۆ کورە بە مەبەستی سوتاندنیان لە پلەیەکی گەرمی بەرزی ١٣٥٠ - ١٤٠٠ پلەدا بۆ بەرهەمهێنانی توخمی کلینکەر و دواتر خێرا ساردکردنەوەی و تێکەڵکردنی لەگەڵ کەرەستەکانی تر بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی ئاسایی.
✅ سەرجەم هاوکێشە و هێڵکاری و ژمارە گرنگەکان لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دا ئاماژەی پێدراوە.
⭕ کتێبەکە بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی کیمیا و شارستانی گرنگە، و هەموو ئەو کەسانەی لە کارگەکانی دروستکردنی چیمەنتۆدا کاردەکەن سودێکی زۆر باشی لێوەردەگرن.
☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️پیشەسازی چیمەنتۆ
▪️کانی ماددە خاوەکانی چیمەنتۆ
▪️هاڕەڕ
▪️ گوێزەرەوەکانی کەرەستە ڕەقەکان
▪️ کیمیای پیشەسازی چیمەنتۆ
▪️هەڵگرتنی کەرەستەکان
▪️ئامێرە یاریدەدەرەکان
▪️ ئاشەکان لە پیشەسازی چیمەنتۆ دا
▪️ ئامادەکرنی ژەمێکی کەرەستە خاوەکان
▪️ فڕن
▪️ چیمەنتۆ و جۆرەکانی
▪️ چارەسەری پیسبوونی ژینگە لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دا
▪️ پێچانەوە و بارکردن
▪️ زیادکرنی ئاو بۆ چیمەنتۆی ئاسایی