✅ مەبەستی سەرەکی کتێبەکە بریتییە لە دەرخستنی ئەرک و کاری کۆنترۆڵی جۆری لە کارگەکانی پیشەسازی چیمەنتۆ دا.
✅ بەشی کۆنترۆڵی جۆری هێندە گرنگە کە دەکرێت وەک دڵی هەموو دامەزراوەیەکی پیشەسازی بناسرێت چونکە بە بێ بوونی ئەم بەشە مەحاڵە بتوانرێت بەرهەمێکی باش و پەسەند و گونجاو بەرهەم بهێنرێت.
✅ لە. کتێبەکەدا چۆنیەتی دروستکردنی چیمەنتۆ و تایبەتمەندییەکانی بە وردی باسکراوە و پێکهاتە و ئامێرەکانی کارگەی دروستکردنی چیمەنتۆ ناسێنراوە.
✅ تاقیکردنەوە کیمیای و فیزیایەکان کە بۆ دروستکردنی چیمەنتۆیەکی باش دەکرێت هەنگاو بە هەنگاو باسکراوە و سەرجەم خشتە و هاوکێشە و ژمارکارییە پێویستەکان نووسراوە.
⭕ کتێبەکە بۆ ئەندازیاران و خوێندکارانی کیمیا و شارستانی گرنگە، و ئەو کەسانەی لە کارگەکانی دروستکردنی چیمەنتۆدا کاردەکەن سودێکی زۆر باشی لێوەردەگرن.
☑️ ناوەڕۆکی بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە 👇
▪️پیشەسازی چیمەنتۆ
▪️جۆرەکانی چیمەنتۆ
▪️ڕێگاکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ
▪️هەلگرتنی چیمەنتۆ
▪️پێکهاتە و ئامێرەکانی کارگەی چیمەنتۆی دەلتا
▪️ڕۆڵ و ئەرکی ئەندازیار لە بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری
▪️بنەماکانی کارکردن لەم بەشەدا
▪️تاقیگەی کیمیا و گرنگترین تاقیکردنەوە کیمیاویەکان
▪️تاقیگەی فیزیا و گرنگترین تاقیکردنەوە فیزیاییەکان
▪️لیستی ئەو کەرەستانەی لە تاقیگەکاندا بەکاردەهێنرێن
▪️پیشەسازی چیمەنتۆ و پیسکردنی ژینگە