✅ کتێبەکە بریتییە لە وهرگێڕدراوی (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الانشائیة 2015) كه له لایهن وهزارهتی ئاوهدانكردنهوهی عێراقهوه ئامادهكراوه و له لایهن وهزارهتی ئاوهدانكردنهوهی ههرێمی كوردستانهوه وهرگێڕدراوهته سهر زمانی كوردی.
✅ کتێبەکە زۆر گرنگ و بەسوودە بۆ جێبەجێکردنی هەموو پڕۆژە ئەندازیاریەکان لە سەرجەم بوارەکاندا.
✅ شێوازی ڕەفتارکردن لەگەڵ کێشەکانی سەر پڕۆژە و چارەسەرکردنیان هەروەها چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵێندەر و دیاریکردنی ماف و ئەرکەکانی ئەندازیار و بەڵێندەر بە وردی باسکراوە.
✅ کتێبەکە زۆر گرنگە بۆ سەرجەم ئەو ئەندازیارانەی لەبواری سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژە ئەندازیارییەکان دا کاردەکەن.
✅ لەم کتێبەدا چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان باسی لێکراوە و هەموو کڵێشە و فۆڕمێکی پێویستی تێدایە بۆ ئەندازیاری سەرپەرشتیار و بەڵێندەر هەروەها چۆنیەتی کاری پێوانەکاری بەشەکانی پڕۆژەکان کە بەشێکی ئێجگار گرنگە و کێشەی زۆری کاری پێوانەکاری یەکلایی دەکاتەوە.
✅ هەروەها دەیان بابەتی تری زۆر گرنگی تێدایە وەک بردنی نموونەی کەرەستە بۆ تاقیگە و ڕەوشی کەرەستەکان ودواتریش دەروازەیەک بۆ کاری ڕێگاوبان دابین کراوە.
🔻 کتێبەکە لە حەوت بەش پێکهاتووە کە بریتین لە:
- ڕێبەری ئەندازیاری کار ڕاپەڕێن بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی بیناسازی
- ڕێبەری پێوانەیی یەکگرتوو بۆ پێوانەکردنی کارەکانی بیناسازی و ئەندازەی شارستانی
- مەرجەکانی بەڵێندەرایەتی بۆ کارەکانی ئەندازەی : (میکانیک ، کارەبا، کیمیایی)
- ڕێبەری پشکنینی تاقیگەیی
- ڕەوشی کەرەستە و کارە بیناسازییەکان
- نموونە وەرگرتن
- کارەکانی ڕێگاوبان