✅ دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کتێبەکە بەدەستی هێنا لە چاپەکانی یەکەم و دووەم، و لەسەر داواکاری زۆری خوێنەران، بڕیارماندا بە سێ بارە چاپکردنەوەی کتێبی بنەماکانی نێتۆرک.
🔻ئه‌م كتێبه کتێبی ئه‌و كه‌سانه‌یە كه.....
- ده‌یانه‌وێت بڕوانامه‌ى(CCNA) یان(Comptia Network+) به ده‌ست بهێنن.
- هیچ شاره‌زاییه‌كان له بوارى نێتۆركدا نیه وه ده‌یانه‌وێت له خاڵى سه‌ره‌تاوه زانیارى پێویستى له‌سه‌ر بەدەستبهێنن تا ئاستى پێشكه‌وتوو.
- خوێندكارى زانكۆ یان په‌یمانگان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌لێنانه پڕ بكه‌نه‌وه كه له‌م بواره‌دا هه‌یانه، یان ئه‌و زانیارییه‌ى كه هه‌یانه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندى بكه‌ن له‌م بواره‌دا.
- له دامه‌زراوه‌یه‌ك یان كۆمپانیایه‌ك كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت زانیارى پێویست وه ده‌ست بخه‌ن له‌م بواره‌دا.
- دەیانەوێت لە دبلۆمی باڵا یان ماستەر بخوێنن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ تاقیکردنەوەی توانستى زانستی.
✅ لە کتێبەکەدا جگە لە لایەنی تیۆری لایەنی پراکتیکی بابەتەکانیش خراوەتە ڕوو، هەروەها بابەتەکان بە جۆرێک داڕێژراوە لە خوێنەر لە ئاستی سفرەوە دەگەیەنێتە ئاستی پێشکەوتوو.
✅ نوسەری کتێبەکە مامۆستا (عباس حسین محمد)ە کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە زانستی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری.
☑️ گرنگترین بابەتە باسکراوەکانی ناو کتێبەکە :👇
▪️چەمکە بنەڕەتییەکانی نێتۆرکینگ
▪️دەستە پڕۆتۆکۆڵی(TCP/IP)
▪️پێکهاتەکانی نێتۆرک
▪️ناونیشانی پڕۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت و صەبنێتینگ
▪️ناساندنی سویچینگ و ڤیلانەکان
▪️ناساندنی گواستنەوە و پڕۆتۆکۆڵەکانی گواستنەوە
▪️گواستنەوەی نێوان ڤێلانەکان و کۆنتڕۆڵی لیستی پەیوەندی
▪️نێتۆرکی بێ تەل
▪️ ڤێرچووەڵایزەیشن و کڵاود کۆمپیوتینگ (Virtualization and Cloud Computing).
▪️ نێتۆرکی خودکار (Network Automation)
▪️ پاراستنی نێتۆرک (Network Security)
▪️ ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە نێتۆرکی مۆدێرندا
تێبینی// لەم چاپە نوێیەدا زۆربەی بابەتەکان پوخت کراون و بەندێکی نوێ دەبارەی ( ژیری دەستکرد) بۆ کتێبەکە زیادکراوە.