✅ کتێبەکە باسی چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆتەڵەکانی لایکا دەکات و بەرنامەکان و مینوەکان بە وردی راڤەکراوە، هەوڵدراوە بە وردی باس لە تۆتەڵەستەیشن و چۆنیەتی بەکارهێنانی بکرێت بە تایبەت لە مۆدێلەکانی فلێکس لاین (TS09, TS06, TS02).✅ لە کتێبەکەدا تەرکیز کراوەتە سەر شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکە و باس لە بابەتە تایبەتەکانی ڕوپێوی نەکراوە تاکو خوێنەر ماندوو نەبێت و تەنها بۆ فێربوونی ئامێرەکە سوود لەم کتێبە وەربگرێت. ✅ گرنگترین بەشەکانی کتێبەکە:▪️ ناساندی تۆتەڵ بەگشتی ▪️ ڕێکخستن و ئامرازەکان▪️ فەنکشنەکان و بەرنامە گرنگەکان بۆ کارەکانی ڕووپێوی▪️ بەرنامەی تایبەت بۆ ڕێگاوبان▪️ چێک کردن و ڕاستکردنەوەی ئامێرەکە ▪️ گواستنەوەی داتا لەنێوان تۆتەڵ و کۆمپیوتەر ▪️ دروستکردنی ڕێڕەو و پڕۆفایل بۆ بەرنامەی road works 3d▪️ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و زانیارییە تەکنیکییەکان