✅کتێبی (مبادئ في الفن والعمارة) لە نووسینی تەلارساز شیرین ئیحسان شێرزاد، یەکێکە لە سەرچاوە زانستییە سەرەکییەکان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەلارسازی و هونەرە جوانەکان.
✅ یەکێکە لە کتێبە ئەکادیمییەکان کە وەک سەرچاوەی سەرەکی بۆ خوێندکارانی هونەر و تەلارسازی بەکاردێت. ئەم کتێبە بە شێوەیەکی تیۆری و شیکاری باس لە بنەما هاوبەشەکانی نێوان هونەر و معماری دەکات.
✅ ئەم کتێبە هەوڵێکی زانستی و هونەرییە بۆ ڕوونکردنەوەی بنەما و یاسا هاوبەشەکان نێوان هونەر و تەلارسازی، و خوێنەر بە شێوەیەکی سیستەماتیکی دەباتە ناو جیهانی دیزاین و پێکهاتەی تەلارسازی. کتێبەکە بە پشتگیریی ژمارەیەکی زۆر وێنە و وێنەی ڕوونکردنەوەیی، بابەتەکان بە شێوەیەکی ئاسان و ورد باس دەکات.
✅ گرنگترین بابەتەکانی کتێب:-
- پێناسەی هونەر و تەلارسازی و پەیوەندی نێوانیان. و قۆناغەکانی گۆڕینی بیرۆکە بۆ پڕۆژەیەکی تەلارسازی فیزیایی.
- باس لە خاڵ، هێڵ، شێوە، قەبارە، ڕەنگ، و پێکهاتەی ماددە (Texture) دەکات.
- بنەماکانی دیزاین (یەکگرتوویی، هاوسەنگی، گونجاوی، پلەبەندی…).
- ڕوونکردنەوەی چەمکەکانی وەک هاوسەنگی (Balance)، ڕیتم (Rhythm)، یەکێتی (Unity)، و گەورە و بچووکی (Scale and Proportion).
- پەیوەندی و کارلێکی نێوان توخمەکان.
- تێگەیشتن و هەستکردنی جوانکاری (التذوق الفني)
- بنەمای دیزاینی تەلارسازی لە ڕووی شێوە و پێکهاتە.
✅ ئامانجی کتێب:- دروستکردنی بنەمایەکی تیۆری پتەو بۆ خوێندکاران و پەیوەستکردنی بیرکاری هونەری بە پڕۆسەی دیزاینی تەلارسازی و ئاسانکردنی تێگەیشتن لە یاسا و ڕێساکانی پێکهاتە تەلارسازییەکان.
✅ ناوەڕۆکی کتێبەکە لە حەوت بەشدا ڕێکخراوە:
▪️ماهیة العمارة
▪️عناصر التصميم
▪️مبادئ التصميم
▪️ فحوص التمییز والتذوق الفني
▪️ تحلیل عناصر التصميم
▪️التصمیم المعماري
▪️المعمار في العمل التصمیمي
✅ ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ خوێندکاران، مامۆستایان و هەموو ئەوانەی حەز لە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە بنەماکانی دیزاین و تەلارسازی دەکەن.